pregnant woman

مایندفێتاڵنێس

ڕێبازێکە بۆ تێبینیکردنی جووڵانەوەی کۆرپەلە

وا باس لە یەکەمین هەستکردن بە جوووڵانەوەی منداڵەکە لەناو منداڵداندا ئەکرێت کە وەک ختووکەدانی لەسەرخۆ وایە. هەرلەو کاتەوە کە دووگیانیەکە بەردەوامە و منداڵەکە گەورە ئەبێت، هەر لەو کاتەشەوە جووڵانەوەکان ڕوونتر ئەبن. هەرچۆن منداڵانی تازە لە دایک بوو لێکجیاوازن، ئاواش جیاوازی لە نێوان منداڵانی لەدایک نەبوودا هەیە. هەندێک منداڵان زۆر چالاکن لەکاتی بوونیان لە ناو منداڵداندا کەچی ئەوانی تر ئارامن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو منداڵان تا لەدایکبوونیان ئەجووڵێن. هەر منداڵەو شێوەیەکی تایەبەتی جووڵانەوەی هەیە و لە کۆتایی دووگیانیەکەدا ئەو شێوەیە ئەناسرێتەوە. منداڵەکە گۆڕان لە نێوان ماوەکانی بەخەبەربوون و ماوەکانی پشوودان ئەکات کە منداڵەکە تێیدا ئارامترە. ژمارەی جووڵانەوەکان ئاساییانە لە هەفتەی دووگیانی ٣٢ دا ئەگاتە لووتکە و بەگشتی هەتا منداڵبوونەکە هەر لەسەر هەمان ئاست ئەمێنێتەوە. لەگەڵ گەورەبوونی کۆرپەلەکەدا جووڵانەوەکانیش بەهێزتر ئەبن، بەڵام لەوانەیە لە کۆتایی دووگیانیەکەدا وا هەستیان پێ بکرێت کە جیاوازبن بەرامبەر بەو جووڵانەوانەی کە پێشتر هەستیان پێ ئەکرا.

جووڵانەوەی منداڵەکە نیشانەیەکی باشە و زوربەی دووگیانان وا باسی لێئەکەن کە ئەوان ڕۆژانە بەسەرنجن لە جووڵانەوەی کۆرپەلەکەیان. شێوازێکی سیسەماتیکی بۆ تێبینیکردنی جووڵانەوەی منداڵە لەدایک نەبووەکە شێوازی مایندفێتالنێس ە کە ئەتوانرێت بۆ ناسینەوەی شێوەی جووڵانەوەکە بەکاربهێنرێت. کاتی گونجاو بۆ دەستپێکردن بە مایندفێتاڵنێس ئەوەیە کە لە

هەفتەی دووگیانی ٢٨ دەستی پێبکرێت.

ئابەم شێوەیە ئەکرێت مەشقکاری لەسەر مایندفێتاڵنێس بکرێت بەخۆشییەوە ڕۆژانە مەشقکاری لەسەر مایندفێتاڵنێس بکە. تۆ خۆت ئەوکاتە لە شەووڕۆژێکدا بەکارئەهێنیت کە بۆخۆت باشترینە، بەڵام هەمیشە چاوەڕوانی بکە تاوەکو هەست ئەکەیت منداڵەکە ماوەی بەخەبەری هەیە. کاتێک کە مەشقکاری لەسەر مایندفێتاڵنێس ئەکەیت، پاڵکەوە یان بە ڕاحەت دابنیشە. جووڵانەوەکان ڕوونتر هەستیان پێ ئەکرێت کاتێک کە پاڵئەکەویت و لەسەر لای چەپیت چونکە سووڕانی خوێن بە ناو منداڵداندا باشترینە، ئەمەش بۆ منداڵەکە باشترە. مێشکی خۆت لەسەر جووڵانەوەی منداڵەکە بۆ نیزیکەی ١٥ خولەک چڕ بکەرەوە. تۆ خۆت هەست ئەکەیت ئایا کاتی درێژتر یان کورتترت پێویستە بۆ ئەوەی حاڵیبوون لەسەر جووڵانەوەکان بەدەست بێنیت. بۆ بەشێک لە خەڵک ئەوە بەسە کە هەست لە چۆنێتی جووڵانەوەی منداڵەکە بگرن، خەڵکی تر وایان بەلاوە باشترە تێینی لەسەر ئەوەی هەستی پێئەکرێت بنووسنەوە. لە کۆتایی ئەم زانیارییەدا جێگا هەیە بۆ نووسینەوەی ئەوەی کە جووڵانەوەکان چۆن هەستیان پێئەکرێت.

تۆ لەکاتی مایندفێتاڵنێس دا تیشکۆت ئەخەیتە سەر جووڵانەوەی منداڵەکە

بەهێزی جووڵانەوەکان
بە چ شێوازێک منداڵەکە ئەجووڵێتەوە
ئایا منداڵەکە تا چەند زۆر ئەجووڵێتەوە

ئەو پرسیارانەی کە ئەبێت وەڵام بدرێنەوە ئەمانەن:

ئایا بە ڕوونی هەست بە جووڵانەوەکان ئەکرێت؟
ئایا جووڵانەوەکان ئەو هێزەیان تێدایە کەوا لەسەری ڕاهاتوون؟

جووڵانەوەی کۆرپەلە لە کۆتایی دووگیانیدا

مرۆڤ ئەتوانێت جووڵانەوەکانی منداڵە لەدایک نەبووەکە بکات بە دوو گرووپی سەرەکییەوە: جووڵانەوەی گەورە و جووڵانەوەی بچووک. جووڵانەوە گەورەکان بە ڕوونی هەستیان پێئەکرێت، ئەوە لەوانەیە ئەو کاتە بێت کە منداڵەکە لەقە ئەهاوێژێ یان لەشی ئەکێشێتەوە. جووڵانەوە بچکۆلەکانی کە منداڵەکە ئەیکات، بەڵام کە هەستیان پێناکرێت، ئەوە جووڵانەوەی گرتنە بە پەنجەکانی دەست یان پەنجەکانی پێ و جووڵانەوەی هەناسەدانە. جووڵانەوەکان لە دەوروبەری هەفتەی ٢٥ تا ٣٠ ی دووگیانی دا ئەبنە ڕێکخراو و منداڵەکە ماوەی بەخەبەریی هەیە کە ماوەی پشوودان لە ماوەی ٤٠ خولەکدا تا ئەوپەڕی یەک سات جێی ئەگرێتەوە.

جووڵانەوەکان لەگەڵ بەردەوامبوونی دووگیانیەکەدا ئەگۆڕێن و لەوانەیە جیاواز هەستیان پێبکرێت لەبەرئەوەی کە جێگای جووڵانەوەی منداڵەکە کەم ئەبێتەوە. ئەو ژنانەی کە دووگیانیەکەیان تەواو لەپێشە و باس لە هەستپێکردن بە جووڵانەوەکان ئەکەن ئەڵێن کە: بەهێزن، فشارهێنەرن، خۆکێشەرەوەن، گەورەن، لەم لاوە بۆ ئەو لا، لەسەرخۆن و جووڵانەوەی سووکن.

گەر تۆ هەموو ڕۆژێک بۆ ووچانێک لەکاتی بەخەبەریی منداڵەکەدا تیشکۆت بخەیتە سەر جووڵانەوەکانی منداڵەکە، ئەوا لێحاڵیبوونێکی باش لەبارەی شێوازی جووڵانەوەکانی منداڵەکەت بەدەست ئەهێنیت. ئەوە گرنگە کە تێبیینیەکان کاتێک بکرێن کە مرۆڤ بزانێت منداڵەکە بە خەبەرە (منداڵەکە لەماوەی پشوودا زیاتر ئارامە). لەوانەیە جیاوازی زۆر گەورە لە زۆریی و بەهێزی جووڵانەوەدا لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی هەبن.

ئەو ژنانەی کە مایندفێتاڵنێس یان بەتاقی کردۆتەوە وا باسی لەسەر ئەکەن کە ئەوان هەست بە هێوری، ئامادەبوون و سەرنج خستنەسەر ئەکەن کاتێک ئەم شێوازەیان مەشقکاری کردوە. ئەوان وا باس لە ووچانەکە ئەکەن وەک دانوستەندنێک (پەیوەندییەک)لەگەڵ منداڵە لەدایک نەبووەکەدا و کە ئەوان هەستیان بە بەستنەوەیەکی بەهێز بە منداڵەکەوە کرد. ئەوە تەنها خۆتی کە بتوانیت یەکلای بکەیتەوە ئایا ئەم شێوازە لەگەڵ تۆدا گونجاوە.

پووختە

جووڵانەوەکان زیاتر ڕێکخراو ئەبن لە هەفتەکانی ٢٥ تا ٣٠ دا و منداڵەکە ماوەی بەخەبەریی هەیە کە نیزیکەی ٤٠ خولەک تا یەک سات جارێک ماوەی پشوو جێگای ئەگرێتەوە. زوربەی منداڵان لە کۆتایی دووگیانیەکەدا ڕیتمێکی ڕۆژی یان هەیە و بە ئێواران چالاکن.

لە هەفتەی ٣٢ لە دووگیانیدا باس لە قەڵاتە قۆناخێک ئەکرێت لە بواری چەند زۆریی جووڵانەوەی منداڵەکە، بەڵام هیچ شتێک نییە مانای ئەوە بگەیەنێت کە جووڵانەوەکان لە کۆتایی دووگیانیەکەدا بەرەو کەمبوونەوە ئەچن.

لەوانەیە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان منداڵێک بۆ منداڵێکی تر هەبێت کە منداڵەکە چەند زۆر و چەند بەهێز ئەجووڵێتەوە.

فێری ناسینەوەی شێوازی جووڵانەوەی منداڵەکەت لە ماوەی دووگیانیەکەتدا ببە. بڕوابوونت بە توانایی پێشبینی خۆت هەبێت؛ پەیوەندیی بە چاودێری نەخۆشییەوە بکە گەر تۆ مەراقی ئەوەتە کە منداڵەکە کەمتر ئەجووڵێت یان جووڵانەوەی لاوازترە.

پرسیارگەل و وەڵام لەبارەی جووڵانەوەی کۆرپەلە

ئایا منداڵەکەت لەناو منداڵداندا چی ئەکات؟

لەگەڵ ئەوەدا کە منداڵەکە لە گەورەبووندایە، جووڵانەوەکان ڕوونتر و ووردەوردە ڕێکوپێکتر ئەبن. جووڵانەوەی بچووک، بۆ نموونە کە منداڵەکە پەنجەی ئەمژێت یان بە پەنجەکان نووقورچ ئەگرێت هەستی پێناکرێت ، لەقە هاوێشتن یان کاتێک منداڵەکە خۆی ئەکێشێتەوە وەک ڕێسایەک هەستی پێ ئەکرێت و زۆر کەس لەبەشی دوایی دووگیانیەکەدا هەست بەوەش ئەکەن کاتێک منداڵەکە نزگەرە ئەکات (ڕاتەکانی بچکۆلەی بە ڕیتمی).

لە مانگەکانی دوایی دووگیانیدا، جووڵانەوەکان ڕوون و بەهێزن، بەڵام لە مۆرکا (تایبەتمەندییدا) وەک جیاواز هەستیان پێ ئەکرێت بەراوورد لەگەڵ ئەو کاتەی کە منداڵەکە جێگەی گەورەتری بۆ جووڵانەوە بەدەستەوە بوو. بەشێک لە خەڵک وا باسی لێئەکەن کە منداڵەکە لەبەر تەسکبوونەوەی جێگا خۆی ڕاست ئەکاتەوە و هەوڵی خۆکێشانەوە ئەدات. کەسانی تر وا باس لە جووڵانەوەکان ئەکەن کە گەورەن، کە هەموو لەشی منداڵەکە تێوەئەگلێنن و ئەکرێت وەک هێواش هەستیان پێ بکرێت . هەتا منداڵەکە گەورەتر بێت زیاتر جووڵانەوەکان ئاشکا تر ئەبن.

ئایا ڕاسە کە منداڵەکە لە کۆتایی دووگیانیەکەدا کەمتر ئەجووڵێت؟

نەخێر، ڕاست نییە. جووڵانەوەی منداڵەکە تا هەفتەی دووگیانی ٣٢ بەرەو زیادبوون ئەچێت، لەوێوە تا لەدایکبوون، ژمارەی جووڵانەوەکان بەگشتیی لە هەمان ئاستا ئەمێنێتەوە. ئەوە گرنگە بەبیربهێنرێتەوە کە منداڵەکە بەدرێژایی ماوە ی دووگیانیەکە.ئەبێت لەسەر چالاکی بەردەوام بێت .

ئایا منداڵەکە هەموو کاتەکە ئەجووڵێت؟

منداڵەکە هەموو کاتەکە ناجووڵێت. هەموو منداڵان ئارامن و وە بۆ ماوەی کورت ئەخەون. لەوانەیە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان منداڵێک و منداڵێکی تر هەبێت کە دیتە سەر ئەوەی ئایا منداڵەکە چەند زۆر و چەند بەهێز ئەجووڵێت.

ئایا ئەکرێت هەندێک کەسانی دیاریکراو بەلایانەوە دژوارتر بێت کە جووڵانەوەکان بناسنەوە؟

پێئەچێت کە ئەگەر ژنەکە لەسەر لای چەپ پاڵبکەوێت ئاسانکردن بۆ ناسینەوەی جووڵانەوەکان بکات و مێشکی لەسەر جووڵانەوەکان چڕکاتەوە. بەشێک لە ژنان باس لەوە ئەکەن کە سەرباری ئەوەش ئەوان بەلایانەوە دژوارە کە هەست بە جووڵانەوەی منداڵەکە بکەن، هەروەهاش کێشێکی زیادەی بەهێز(قەڵەوبوون) زەحمەتتری ئەکات. لەوانەیە ئەوەش دژوارتری بکات کە جووڵانەوەی منداڵەکە بناسرێتەوە، ئەگەر مرۆڤ هەست بە سترێسیکی (فشاریکی) زۆر بکات.

ئایا من چی بکەم ئەگەر لە کۆتایی دووگیانیەکەدا هەستم کرد کە جووڵانەوەکان کەمتر و لاوازترن؟

گەر جووڵانەوەکان لە هێز و پەیدابوونا کەمی کرد یان لەگەڵ شێوازی ئاسایی منداڵەکە بۆ جووڵانەوە لای دا، ئەوا ئەکرێت نیشانەی ئەوە بێت کە منداڵەکە لە منداڵداندا حاڵی باش نییە. زوربەی دووگیانان کە هەست بە کەمبوونەوە و لاوازبوونی جووڵانەوەکان ئەکەن ، منداڵێکی ساخ و تەندروستی باشیان ئەبێت، بەڵام مەترسی ئەوەی کە منداڵەکە تەندروستی خراپ بێت لە زیاد بووندایە. گەر تۆ هەست ئەکەیت کە جووڵانەوەکان کەمتر و لاوازتر بوون و هەست ئەکەیت کە بەراوورد لەگەڵ پێشوودا جیاوازە، ئەوا نابێت ئەمە وەک ئاسایی لێکدانەوەی بۆ بکرێت هەتا لێکۆڵینەوەیەک بۆ منداڵەکە نەکرێت.